ڕێبین سەربەست

  • ناکرێت بەپێی ئەنجامی گەڕانی گووگڵ گفتوگۆ بکەیت

    سندوقی وەڵامی گووگڵ (Google’s Answer Box) یەکێکە لە تایبەتمەندییە باشەکانی گووگڵ، لە پەڕەی ئەنجامەکانی مەکینەی گەڕان (SERP) دەردەکەوێت. ئەو سندوقەیە کە دەقێکی پوخت و کورتت بۆ دەنووسێت، تا بەخێرایی وەڵامی پرسیارەکانت دەست بکەوێت. ئەم تایبەتمەندییە سوودێکی زۆری هەیە بۆ بەکارهێنانی ئاسایی ڕۆژانە، بۆ نموونە: مانای تەواوی ئەم کورتکراوەیە چییە؟ یان چ ساڵێک ئەم وڵاتە سەربەخۆیی…

    Read More

  • چۆن دەکرێت دوای 9 ساڵ ببیتەوە بە کڕیارێکی نوێ؟

    لە ساڵی 2014وە، لە یەک چاویلکەساز چاویلکەکانم دروست دەکەم، بە درێژایی 9 ساڵ پەیوەندییەکی بەهێزی کڕیار-فرۆشیار لە نێوان من و ئەو بازرگانییەدا دروست بووە، من متمانەم بەوانە، ئەوانیش ڕێز لەوە دەگرن کە من تەنیا پشت بەوان دەبەستم، هەروەها دەیان ناسێنم بە کەسانی تر. بەڵام ‌حەفتەی ڕابردوو کاتێک سەردانم کردنەوە، چەند کارمەندێکی نوێ پێشوازیان لێکردم و…

    Read More

  • زانیاری و پەڕگەکان دوای مردنمان. پێویستە چ ئامادەکارییەک بکەین؟

    ڕەنگە هیچ ئامادەکارییەکمان بۆ دوای مردنمان نەکردبێت یان نەبووبێت بە پرسیار لامان کە دەبێت چ ئامادەکارییەک بکەین. کاتێک دەمرین چی بەسەر دراوە (Data)کانمان دێت؟ کێ خاوەنییەتی و چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت؟ هەموو ڕۆژێک دراوەی نوێ دەلکێت بە هەژمارەکانمانەوە، وەکو مێژووی گەڕانەکانمان، حەزەکانمان، نامە تایبەتەکان، وێنەکان، بابەت و سەرنجەکان. دەبێت بزانین لەم سەردەمەدا تەنیا ئامادەکاریی بۆ…

    Read More

  • خراپەکاریی لە بازنەیەکی نەبڕاوەدا، چۆن بازنەکە دەشکێت؟

    نەزانی، هەژاری، خراپە و تەواوی ناشرینییەکانی ژیان، لە بازنەیەکی نەبڕاوەدا بەردەوامییان دەبێت ئەگەر کۆتایی بە بازنەکە نەهێندرێت، هونەرمەند و ئاوازدانەری ئەمریکی (Mac Davis) دەیویست گۆرانییەک بنووسێت بەناوی بازنە خراپەکە یان بازنە نەفرینەکە (The Vicious Cyrcle) لە ژێر کاریگەریی یادەوەرییەکانی منداڵیی خۆی، کاتێک هاوڕێکەی لە شوێنێکی جیا و سەیر لە شوێنی ژیانی ئەوان ماوەتەوە، نەیزانیووە بۆچی…

    Read More

  • گرنگترین ئەو بابەتانەی لە براین ترەیسییەوە فێریان بووم (بەشی چوارەم)

    لە بەشەکانی پێشوودا، گرنگترین بابەتەکانی پەرتووکی ڕاسپاردن و سەرپەرشتیکردنم باسکرد، لە سێ بەشدا کۆتایی هات و دەبێت ئەوەش بڵێم کە خوێندنەوەی پەرتووکەکە سودێکی زۆر دەبەخشێت و وەکو باسم کرد من پەرتووکەکان وەرناگێڕم، بەڵکو ئەو بابەتانەی کە پێیان سەرسامم و پێم وایە دەبێتە مایەی سوود و تاقیکردنەوە لە ژیانی ڕۆژانەدا، دایان دەڕێژمەوە، لەم بەشەدا باسی پەرتووکی…

    Read More

  • گرنگترین ئەو بابەتانەی لە براین ترەیسییەوە فێریان بووم (بەشی سێیەم)

    بەخێربێن بۆ بەشی سێیەمی گرنگترین بابەتەکانی کتێبی ڕاسپاردن و سەرپەرشتیکردن (Delegation & Supervision) بۆ ئەوەی سوود لە تەواوی بابەتە گرنگەکانی ئەم کتێبە وەربگریت، کە یەکەمین کتێبە لە زنجیرە کتێبەکانی براین ترەیسی کە بەنیازم باسیان بکەم، ئەوا لێرەوە بەشی یەکەم و بەشی دووەم بخوێننەوە. لە بەشەکانی ڕابردوودا چەندین بابەتمان باسکرد کە هۆکارن بۆ باشترکردنی ئاستی بەڕێوەبەر…

    Read More

  • گرنگترین ئەو بابەتانەی لە براین ترەیسییەوە فێریان بووم (بەشی دووەم)

    لە بەشی یەکەمی بابەتەکەدا، باسمان لە چەند هەڵەیەکی بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیارەکان کرد، لە ڕاسپاردنی ئەرک و لێپرسراویەتییەکاندا، هەروەها باسی چەند پێوانەیەکمان کرد کە پێویستە لە هەموو سیستەمێکی کارگێڕیدا بوونی هەبێت، لەگەڵ سێ جۆرایەتی کە لە بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیارە باشەکاندا دەیدۆزیتەوە، ئەمە بەشی دووەمی بابەتەکەیە و فەرموون کۆمەڵێکی تر لە بابەتە گرنگەکانی کتێبی ڕاسپاردن و سەرپەرشتیکردن…

    Read More

  • گرنگترین ئەو بابەتانەی لە براین ترەیسییەوە فێریان بووم (بەشی یەکەم)

    ماوەیەک لەمەوبەر، پێنج کتێبم بە دیاری بۆهات، کە لەناو یەک گورزەدا بوون و لەلایەن نووسەر و تایبەتمەند لە بواری گەشەپێدانی خود، براین ترەیسی (Brian Tracy) نووسراون، ئەم نووسەرە ساڵی ١٩٤٤ لە کەنەدا لەدایک بووە، لە ماوەی کارکردنیدا وەکو خاوەنی کۆمپانیا (Chairman) و بەڕێوەبەری جێبەجێکار (CEO) و قسەکەری هاندەر (Motivational Speaker) و نووسەر، کاری کردووە، ساڵی…

    Read More

  • ئاسوودەیی، ناوچە مەترسیدارەکەی مرۆڤ!

    دەزانین کە گەورەترین ئۆقیانووسی سەر هەسارەکەمان، ئۆقیانووسی ئارام، بە هۆکاری ئارامی و با لەسەرخۆیەکەی فێردیناند ماجەلان لە ساڵی ١٥٢٠ ئەو ناوەی لێنا، دەشزانین کە هەمیشە “مرۆڤایەتی” بەشوێن ئارامیدا گەڕاوە، بۆ حەسانەوە و هێوربوونەوەی دەروون و جەستەی، دەزانین کە چەندە کۆشش لە بواری (Meditation) دا دەکرێت، بۆ ئەوەی مرۆڤ قووڵ و تەواو بیربکاتەوە و ڕێکخستن بکات…

    Read More

  • لە ساڵ گۆڕیندا چی ڕوودەدات؟

    لە ڕاستیدا نازانم کاتێک تۆ ئەم بابەتە دەخوێنیتەوە، ساڵی چەندە و کاتژمێر چەندە، بەڵام ئەو کاتەی من نووسیم بریتی بوو لە ١٢:٣٠ شەو، ڕۆژی ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. دەزانیت کاتێک هەر نووسینێک دەخوێنینەوە، لە هۆنراوە و پەخشان و دەقی مێژوویی یان ڕۆمان، هەر وشەیە و بەرامبەر بە خولەک و کاتێکی ئەو نووسەرە بووە، لە…

    Read More