بەخێربێن بۆ بڵۆگەکەم
بڵۆگی ڕێبین
لەم بڵۆگەدا ئەو بابەتانە دەنووسم کە لە بواری کارگێڕیی کاردا گرنگن بە لامەوە، هەروەها ئەزموونی ژیانم و ڕا تایبەتەکانم.
بەخێربێن بۆ بڵۆگەکەم
من ڕێبین سەربەستم و لە هەرێمی کوردستان/سلێمانی دەژیم. ساڵی 2019 بەشی کارگێڕیی کارم لە زانکۆی جیهان/سلێمانی تەواوکردووە. دیزاینەر، بڵۆگەر، پۆدکاستەرم. لەم بڵۆگەدا ئەو بابەتانە دەنووسم کە لە بواری کارگێڕیی کاردا گرنگن بە لامەوە، هەروەها ئەزموونی ژیانم و ڕا تایبەتەکانم.
ڕۆژانە کاتەکانم بە چییەوە بەسەردەبەم؟
لە پەڕەی دەربارە زیاتر خۆم ناساندووە، بەڵام ئەمانەی خوارەوە لە هەموو ڕۆژێکمدا بوونیان هەیە.
زنجیرەی نووسینگەکە
هیچ ڕۆژێک نییە تێبپەڕێت و تەماشای ئەڵقەیەک یان چەند ئەڵقەیەک لە زنجیرەی نووسینگەکە (The Office) نەکەم، هۆکاری ئارامیی دەروونم و دروست بیرکردنەوە و پێکەنینمە.
وۆردپرێس
وۆردپرێس تەنیا سیستەمێکی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک نییە کە بۆ دروستکردنی ماڵپەڕەکان بەکاریبهێنم. بەڵکو کۆمەڵگەیە، سەرچاوەی داهێنان و بیرکردنەوە و بەخشینی زانستە.